| ||
|
||
مه‌زهه‌ری خالقی: ده‌بێت موزیك‌و شیعر‌و ئاواز یه‌كتر بگرن تا به‌رهه‌مێكی نه‌مری لێده‌ربچێت
هونەرمەندی گەورەی کورد مامۆستا مەزهەری خالقی بۆ هاووڵاتی سازدانی: هێمن حه‌سه‌ن هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگ مه‌زهه‌ری خالقی له‌م چاوپێكه‌وتنه تایبه‌تی هاوڵاتیدا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پڕۆژانه‌ی لهئهنستۆتی كه‌له‌پوری كوردی ده‌ستی پێكردوه، هاوكات وه‌ڵامی چه‌ند پرسیاریكی تری په‌یوه‌ست به‌هونه‌رو پرۆژه‌كانی تری ده‌داته‌وه: هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر بكرێت سه‌ره‌تا باسی ئه‌نیستیۆتی كه‌له‌پوری كوردی بكه‌ین، ئه‌م ده‌زگایه كه‌ی دامه‌زراوه‌و كاری چییه؟ خالقی: ئهستۆتی كه‌له‌پوری كوردی له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی خۆم دامناوه، بیرۆكه‌كه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌نجا ساڵ پێش ئێستا، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه له‌ته‌مه‌نی یانزه ساڵیه‌وه چوومه ناو بواری موزیك‌و گۆرانی وتنه‌وه، هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ ئهدهبو فۆلكلۆری كوریدا ئاشنا بووم، پاشان ورده ورده به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هاتوچۆی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بینینی خه‌ڵك زیاتر بوو ئه‌زموونم زیاتر په‌یدا كرد به‌تایبه‌ت له‌ئێراندا هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیمان هه‌بوو، هه‌م كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌كیش فارس بوو كه ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی لهعهرهبو توركه‌كان باشترن له‌گه‌ڵ كوردا، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش جێگه‌ی كلتور‌و فه‌رهه‌نگی من له‌وێ نه‌بوو، به‌و مانایه‌ی بۆشاییه‌كی زۆر گه‌وره هه‌بوو له‌نێوان فۆلكلۆر كه‌لتوری كورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مانتوانی له‌كۆمه‌ڵگا كاری پێی بكه‌ین، واته ئه‌وه‌ی كه هه‌مان بوو نه‌مانده‌توانی به‌ئازادی له‌ژیاندا به‌كاری بهێنین، ئه‌وه بوو كه ته‌مه‌نم زیاتر بوو چووم بۆ تاران‌و خه‌ڵكی زیاترم بینی له‌ناو ئه‌و خه‌ڵكه تێگه‌یشتم كه منیش وه‌كو كورده‌كانی تر له‌چوار پارچه‌كه مرۆڤێكی غه‌ریبم، راسته سه‌ر خاكی خۆمه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كلتور‌و فه‌رهه‌نگی من یان ناسنامه‌ی خۆم به‌ته‌واوی نییه، ئه‌وه بوو كاتێك ئه‌م به‌شه‌ی كوردستان ئازاد بوو بڕیارمدا كه ئه‌و ئهزمونو به‌رهه‌مه‌ی كه له‌ژیانمدا هه‌مه سه‌باره‌ت به‌كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی كورد له‌كوردستانی ئازاد‌دا پیاده‌ی بكه‌م‌و بیخه‌مه كار، خۆشبه‌ختانه ئه‌و شانسهشم بوو، به‌نزیكه‌یی له‌ساڵی ٢٠٠٣وه ئه‌م ده‌زگایه‌م دامه‌زراند پێشتر له‌خانویه‌كی بچوكدا ده‌ستمان پێكردو به‌ره‌به‌ره به‌رده‌وامیمان پێدا، كاتێك ئه‌ڵێین فهرههنگو كه‌لتوری كورد واته ئایدیای كورد، ئایدیای كوردیش سه‌دان بابه‌ت ده‌گرێته‌وه. هاوڵاتی: ئه‌و ئایدیایه چییه ئه‌گه‌ر بكرێت باسی بكه‌یت؟ خالقی: لێره‌دا ناتوانم ده‌ستنیشانی بكه‌م، چونكه كاتی زۆر ده‌وێت، به‌ڵام گهلێك٥٠٠ ساڵ رێگه‌ی لێ بگرن له پیاده‌كردنی كه‌لتوری خۆی، بێگومان زۆر لهكهلتورهكهی فه‌وتاوه، ئه‌مه‌یه كه وه‌كو زنجیره‌یه‌ك له‌كه‌لتور كه زۆر له‌و ئه‌ڵقه‌ی زنجیره‌كه‌ی كه‌وتووه، ئێمه ئه‌وه‌ی ئه‌كرێت پێمان كۆی بكه‌ینه‌وه، ئه‌و شوێنانه‌ی كه به‌تاڵه به‌شێوه‌یه‌ك بتوانین پڕی بكه‌ینه‌وه تا ئه‌و زنجیره كه‌لتوریه كه مرۆڤی كوردی پێ په‌روه‌رده بووه داپسانی نه‌بێت. هاوڵاتی: ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی سه‌ره‌تا هه‌تبووه ویستووته پێی بگه‌ی ئێستا به‌و شێوه‌یه‌ی خۆت ئه‌ته‌ویست پێی گه‌یشتوویت؟ خالقی: ئه‌و مه‌سه‌له‌یه دوو بابه‌ته، بابه‌تێكی ئه‌وه‌یه كه من لهوڵاتێكم ئازادم ئه‌توانم له‌سه‌ر كه‌لتوری خۆم كاربكه‌م، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه هه‌روه‌كو وتم كه‌لتوری كورد یان هه‌ر میله‌تێك زنجیره‌یه‌كه ئێمه ناتوانین كه‌لتوری باشور له‌هی رۆژههڵاتو باكور رۆژئاوا جیا بكه‌ینه‌وه، ئێمه كێشه‌مان ئه‌وه‌یه كه چۆن ئه‌و كه‌لتوره‌ی له‌پارچه‌كانی تر قه‌ده‌غه‌یه كورد به‌كاری بهێنێتو پیاده‌ی بكات كۆبكه‌ینه‌وه‌و ئه‌م زنجیره‌یه كامل بكه‌ین، به‌ڵێ له‌وه‌یاندا كێشه‌م هه‌یه له‌مه‌سه‌له‌ی كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لتور له‌سێ پارچه‌كه‌ی تر كه هه‌تا ئێستا ناتوانین بیكه‌ین. هاوڵاتی: مه‌سه‌له‌كه سیاسیه یان كه‌ستان ده‌ست ناكه‌وێ ئه‌و كارانه بكات؟ خالقی: ههردوكیهتی، من واباسی ده‌كه‌م هه‌م سیاسی‌و هه‌م مادی هه‌م كه‌سی شاره‌زاش نییه، ئه‌و شاره‌زایانه ئاسان نییه من له بانه‌و بهدلیسو ئورفه بیاندۆزمهوهو بیان هێنمه ئێره شتیان پێ بڵیمو چاوپێكه‌وتنیان بكه‌م یان كاره‌كانیان لێ وه‌ر بگرم، ئه‌مه كێشه‌ی گه‌وره‌یه، به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خه‌ڵكێكی زۆری خۆبه‌خش هه‌یه، چونكه نوێنه‌رمان هه‌یه له‌هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان ئه‌وانه به‌وپه‌ڕی گیان فیداییه‌وه توانیویانه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر له‌وشتانه‌ی كه لێره وون بووه بۆمان په‌یدا بكه‌ن، لهبڵاوكراوهكانمان چی بهئۆدیۆو ڤیدۆ چی به‌نوسین هه‌م لهكتێبخانهو گه‌نجینه هه‌مانه، هه‌مو شته‌كان دێت بۆ ئێره رێكیان ده‌خه‌ینه‌وه‌و له‌ئه‌رشیفدا دایان ده‌نێن كه تاراده‌یه‌ك ئهرشیفیكی ده‌وڵه‌مه‌ندمان هه‌یه كه هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌خۆی ده‌گرێت، به‌ڵام ئیدعای ئه‌وه ناكه‌م كه كه‌لتوری هه‌ر چوار پارچهكهمان كۆكردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه كارێكه ٥٠٠ ساڵه نه‌كراوه به‌ده ساڵ‌و بیست ساڵیش ناكرێت، له‌به‌ر ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی درێژخایه‌نه‌و ئیمكانیهتیشی ئهوێتو كه‌سانی شاره‌زای ئه‌وێت، ئه‌مرۆ ده‌بێت كه‌لتوری رابردووت وه‌سل بكه‌یت بهشارستانهیتی داهاتوو، جا له‌به‌ر ئه‌وه وه‌كو جاران نییه ته‌نها به‌كتێبێك ئیكتیفا بكهیتو به‌س، ئه‌م كتێبه ده‌بێت زانستی بێت، ده‌بێت فیلمی لێ دروست بكه‌یت، ده‌بێته به‌رهه‌مهێنانی وڵات، واته ئێمه وه‌كو ئه‌رشیفێكی نه‌ته‌وه‌یی كور ئه‌م كاره ئه‌كه‌ین، ئاماده‌ی ئه‌كه‌ین بۆ شاره‌زاكان ئه‌وانه‌ی كه شاره‌زای بواری كه‌لتورین كه بتوانن سودی لێ وه‌ربگرن، جا موزیك بێت یان هونه‌رو رۆمان‌و بێت ئه‌مانه شتگه‌لێكن كه‌له‌دونیادا سنوریان نییه، ئه‌مانه كه‌لتوری كورده كه زیندومان كرده‌وه ههستو نه‌ستی كوردیهتیمان كهمیلهتێكی ٤٠ ملیۆنییه زیندووی ئه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ت هه‌بوو ئه‌توانیت بڕۆیته كۆمه‌ڵگه‌كانی وڵاتانه‌وه، ئه‌گه‌ریش ئه‌مه‌ت مناڵه‌كانت له‌داهاتوودا فه‌رهه‌نگی عهرهبو تورك‌و فارس وه‌ر ئه‌گرن. هاوڵاتی: كه‌واته ئه‌مه كارێكی هه‌ره‌وه‌زییه؟ خالقی: به‌ڵێ، ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه مه‌سه‌له‌یه‌كه ده‌بێت هه‌موومان هه‌ره‌وه‌زی لێ بكه‌ین، چونكه به‌ته‌نها به‌ده‌وڵه‌تیش ناكرێت ئه‌مه هه‌ره‌وه‌زی پێویسته، زۆر كه‌س هه‌یه له‌ماڵه‌كانی خۆیان دیكۆمێنت‌و نوسین‌و بابه‌تی كلتوری هه‌یه ئهیهێنێن بۆ ئێمه، ئه‌ڵێن یان كۆپی بكه‌ن یاخود لای خۆیتان ئه‌رشیفی بكه‌ن، به‌داخه‌وه مه‌جموعه‌یه‌كی زۆریش هه‌یه ئه‌و كار ناكه‌ن ئه‌مه‌یان راگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك له‌رۆژان ببێت به‌سه‌رمایه بۆ مناڵه‌كانیان ئه‌مه كارێكی دروست نییه، چونكه ئه‌وه كارێكی نهتهوهیییهو سه‌روه‌تێكی نه‌ته‌وه‌ییه ده‌بێت له‌شوێنێك دابێت میلله‌ت سودی لێ وه‌ربگرێت، پێویستمان به‌وه‌یه خه‌ڵك هان بده‌ین كه یارمه‌تیمان بده‌ن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی باشور. هاوڵاتی: به‌بۆچوونی تۆ تاچه‌ند ئه‌و وڵاتانه‌ی كوردستانیان به‌سه‌ردا دابه‌ش بووه توانیویانه كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی كورد بسڕنه‌وه‌و كه‌لتورو فه‌رهه‌نگی خۆیان بسه‌پێنن؟ خالقی: له‌راستیدا ئیمپڕاتۆره داگیركه‌ره‌كان زۆر له‌ئێمه زیره‌كترن، زیرهكیهكهشیان ئه‌وه‌یه كهوڵاتهكهیان داگیر كرد‌و خستیانه ناو وڵاتی خۆیان، ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا نه‌یان توانیوه نه‌خشه‌ی بۆ بكێشن‌و داگیریبكهن كه‌لتوری گه‌له‌كه‌مانه، گه‌له‌كه‌مان بهكهلتورهكهیهوه ماوه‌و 500 ساڵی شه‌ڕی كه‌لتوری ئه‌كات، واته شه‌ڕی مان‌و نه‌مانی كورد لهكهلتورهوه ده‌ستی پێكردوه، جا له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ر چوار ده‌وڵه‌ته‌كه به‌یه‌ك ده‌نگ، خۆ په‌یمانه‌كان دیاره، په‌یمانی سهعدئابادو سیتۆو سه‌نتۆ ئه‌مانه له‌سه‌ر كورد به‌ستراوه، ئه‌م په‌یمانانه بۆ ئه‌وه بوو كورد كه‌لتوری خۆی نهمێنێتو بتوێته‌وه له‌ناو گه‌لانی تردا، به‌ڵام ریشه‌و بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌لتوری كوردی به‌هیچ شتێك نه‌تواوه‌ته‌وه، نهبهئهنفالو كیمیاباران تواوه‌ته‌وه، نه به‌و جه‌نگه‌ی دژ به‌خه‌باتی ئێستای شاخ‌و قه‌ندیل هه‌یه تواوه‌ته‌وه، به‌ڵام تێپه‌ڕبوونی ئهیتوێنێتهوهو ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌یتوێنێته‌وه. هاوڵاتی: له‌بواری ئهدهبو فه‌رهه‌نگدا چیتان كردوه ئایا ئه‌و فره شێوه‌زاره‌ی كه كورد ههیهتیو له‌كوردستانی گه‌وره‌دا بونی هه‌یه چۆن مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵدا كردوه؟ خالقی: ئه‌ویش وه‌كو موزیك‌و گۆرانییهكانمانه، ئێمه ئه‌ڵێین زمانمان ده‌وڵه‌مه‌نده، ئه‌م له‌هجانه هه‌مووی یارمه‌تی ئه‌ده‌ن كه زمانێك ده‌وڵه‌مه‌ند بێت پێویستی به یارمه‌تی زمانه‌كانی تر نه‌بێت، خۆشبه‌ختانه ئێمه یه‌كێك له‌هه‌ره كاره سه‌ره‌كییه‌كانمان به‌رگریكردنه له‌فه‌وتانی ئه‌و زاراوانه‌و بره‌ودانه پێیان، له‌م بواره كاری زۆرمان كردوه له‌هه‌موو زاراوه‌كاندا كتێب‌و لێكۆڵینه‌وه‌مان هه‌یه‌و فهههنگمان دروستكردوه، فه‌رهه‌نگه‌كان به‌هه‌موو شێوه زاره‌كان نوسراونه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت كه یه‌كێك نه‌یتوانی ئه‌و كتێبانه بخوێنێته‌وه سیدی ده‌نگمان بۆ داناوه كه گوێی لێ بگرێت. هاوڵاتی: دهزگاكهتان به‌شی ستیۆدیۆی هه‌یه ئه‌و به‌شه كاری چییه‌و له‌بواری گۆرانی‌و مۆسیقادا كاری چییه؟ خالقی: له‌راستیدا ئه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه له‌داهاتووی نزیكدا بتوانین بیكه‌ینه‌وه، هۆلێكمان هه‌یه جێگای سێ سه‌د كه‌س ئه‌بێته‌وه، ئه‌م هۆڵه وا ئه‌كه‌ین هه‌موو رۆژێك كارێكمان هه‌بێت چی كۆنسێرت بێت یان كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه بێت، سێ ستۆدیۆی تۆمار كردنی ده‌نگمان هه‌یه ئه‌مانه به‌یه‌كه‌وه گرێدراون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لهههریهكێكیاندا ستۆدیۆكه‌ی تر كۆنترۆڵ بكه‌ین، پێم وایه ده‌بێته گه‌وره‌ترین ستۆدیۆی تۆماركردنی ده‌نگ له‌هه‌رێمی كوردستاندا، به‌تازه‌ترین ته‌كنه‌لۆژیا دروست ده‌كرێت، هیوادارین هونه‌رمه‌ندانی هه‌ر چوار پارچه‌كه سودی لێ وه‌ربگرێت، بتوانین موزیكی ره‌سه‌نی كوردی، هه‌روه‌ها موزیكی مۆدێرنی كوردی كه‌له‌سه‌ر ره‌سه‌نایه‌تی كورد دروست ببوبێت بۆ یه‌كه‌مجار په‌ره‌ی پێ بده‌ین، بۆیه ئه‌وه موژده‌یه‌كی زۆر باشه بۆ هونه‌رمه‌ندان ئه‌وه‌ی كه‌من په‌نجا ساڵ پێش ئێستا له‌تاران كردومه، ئه‌مرۆ به‌ته‌كنیكی تازه‌و زۆر باشتر ده‌مه‌وێ بیكه‌م بۆ گۆرانی‌و لاوك‌و حهیرانو به‌سته‌ی كوردی بیكه‌ین، واته ئه‌زانم چیم ئهوێتو ده‌بێت چی بكه‌م، كه ئه‌ڵێم ستۆدیۆیه‌كی باش ئه‌ڵێم موزیكزانێكی باش، ئه‌بێت بڵێم مۆنتێرێكی ئه‌گه‌ر وانه‌بێت نا‌توانیین سودی لێ وه‌ر بگرین. هاوڵاتی: له‌ساڵانی رابردوو دا پڕۆژه‌یه‌كتان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بهرههمو ئاسه‌واره كۆنه‌كانی ناوچه‌كانی كوردستان كۆبكه‌نه‌وه سه‌ردانی به‌شێكی زۆر له‌ناوچه‌كانی كوردستانتان كرد، ئه‌و پڕۆژهیهگهیشت به‌كوێ؟ خالقی:به‌ڵێ، شارۆچكه‌و گونده‌كانی شوێنی كاری ئێمه‌ن، جا بۆیه ساڵێك سێ چوار پڕۆژه‌ی به‌نمایش كردن‌و وه‌كو سیمنیارو نمایشكردنی كاره‌كان، هه‌روه‌ها نوێنهرایهتمان هه‌یه له كۆمه‌ڵێك شوێن‌و وه‌كو رانیه‌و قه‌ڵادزێ‌و لالش، سهنتهرێكیشمان هه‌یه له‌دهۆك كه كاری كرمانجی ده‌كات، هه‌موو ئه‌و پێشبینیانهمان كردوه كه‌چۆن بتوانین ئه‌م كه‌ره‌سته‌و كهلتورانه كۆبكه‌ینه‌وه، بۆنموونه له‌ساڵی 2012 سه‌ردانێكی بادینانمان كرد به‌هاوكاری ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس ئه‌و كارانه‌ی له‌وێ كردمان هه‌موو داب‌و نه‌ریته‌كان له ته‌له‌فزین نمایشمان كرد، ئێستا گروپه‌كانمان ئاماده كردوه بۆ ئه‌مساڵ سه‌ردانی بادینان بكه‌ن، چونكه ئه‌وێ سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ره گه‌وره‌ی كه‌لتوری كورده كه ده‌بێت كار بكه‌ین، بۆیه سه‌نته‌ری دهۆك ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گه‌وره‌ی هه‌یه له‌كۆكردنه‌وه‌و تۆماركردنی ئه‌و كه‌له‌پوره، پێشتریش له‌كه‌ركوك سه‌نته‌رمان هه‌بوو، به‌ڵام چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن كه‌سانی خراپه‌وه بیناكه به‌ر ده‌ستدڕێژی گولله درا بۆیه دامان خست. هاوڵاتی: ئه‌توانین بڵێین ده‌زگاكه‌ی ئێوه له‌چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌بێته مۆزه‌خانه‌یه‌كی باش له‌بواری كلتوری؟ خالقی: من ناوی مۆزه‌خانه‌ی لێ نانێم، ئه‌توانێت ببێت بهئهرشیفێكی كه‌لتوری نه‌ته‌وه‌یی كورد، یه‌عنی به‌ره‌و ئه‌وه هه‌نگاو ئه‌نێین، به‌ڵام زۆرمان ماوه. هاوڵاتی: ماوه‌یه‌كی زۆره له‌بواری گۆرانیدا ده‌رناكه‌ویت ئه‌و دهرنهكهوتنه هۆكاره‌كه‌ی چییه؟ئایا ته‌نها خۆت ته‌رخان كردوه بۆ كاره‌كانی ئه‌نستیتۆتی كوردی یان هۆكارێكی ترت هه‌یه بۆ ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌یه؟ خالقی: من ده ساڵه خۆم ته‌رخان كردوه بۆ ئه‌م شوێنه، كه هیوادارم دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێته‌وه كاتێكی باشم هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم بپه‌رژێمه سه‌ر ئه‌وه، ته‌نانه‌ت ناپهرژاومهته سه‌ر ژیانی شهخسیوخێزانی خۆشم، به‌ڵام تموحی ئه‌وه‌م هه‌یه كه بتوانم كارێكی تر بكه‌م بۆئه‌وه‌ی پاڵپشتیه‌ك بێت بۆ كاری رهسهنو زانستی له‌بواری موزیكدا. هاوڵاتی: گۆرانیه‌كانی تۆ چی وه‌ك مۆسیقا‌و تێكست چی وه‌ك ئاواز نه‌مرن هه‌میشه هه‌ست ئه‌كه‌یت ئه‌مرۆ وتراون هه‌ستێكی نوێ ئه‌به‌خشن، چۆن هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت وابكات كاره‌كانی به‌نه‌مری بمێنێته‌وه؟ ئایا ئه‌وه جه‌ماوه‌ره ئه‌و نه‌مریه ئه‌دات به‌گۆرانی یان كاری هونه‌رمه‌ند خۆیه‌تی؟ خالقی: ئه‌وه لوتفی جه‌ماوه‌ره كه وا ئه‌ڵێت، به‌ڵام پێم وایه كارێك كه له‌سه‌ر ئسوڵی دروست‌و كه‌لتوری‌و زانستی دروست بكرێت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌ی كاره‌ی كهكردومه هه‌ر له‌مناڵیه‌وه موزیكم خوێندوه‌و به‌زانستی موزیك فێربووم یانیش له‌هه‌ڵبژاردنی ئاوازه‌كاندا بووه، له‌به‌ر ئه‌وه حه‌زم به‌فه‌رهه‌نگ‌و ئه‌ده‌بی كوردی كردوه، توانیومه شیعر‌و بابه‌تی باش هه‌ڵبژێرم، له‌گه‌ڵ ئۆكسترای بچوك‌و گه‌وره خوێندومه تاراده‌یه‌كی زۆریش ئه‌و ئۆكسترایانه زانستی بوون له‌گه‌ڵمدا به‌دڵ كاریان كردوه بۆشتی مادی نه‌بووه‌و بهئهساڵهت كراوه ئه‌مانه یارمه‌تی داوه ئه‌و گۆرانیانه كه بمێنێته‌وه، من له‌م رۆژگاره‌ی ئه‌مرۆ ئه‌یبینم هه‌ندێ كه‌س شیعری جوان ههڵئهبژێرێتو ئه‌یخوێنێته‌وه له‌گه‌نجه‌كان، به‌داخه‌وه چونكه تهرفیقی نییه له‌گه‌ڵ موزیك‌و ئاوازه‌كه، هه‌م شیعره‌كه ئه‌فه‌وتێت هه‌م كاره‌كه ناكه‌وێته بهردڵانهوه، ده‌بێت موزیك‌و شیعر ئاواز یه‌كتر بگرن تا شتێكی كاملی لێ دهربچێتو بمێنێته‌وه ئه‌وه‌یه نه‌مری، كۆمه‌ڵێك ده‌نگبێژی وه‌كو تایه‌ر تۆفیق‌و عه‌لی مهردانو زۆر كه‌سی تر به‌بێ موزیكیش گۆرانی‌یان وتووه، به‌ڵام ماونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه بهئهساڵهتهوه وتراون. هاوڵاتی: زۆر جار لهقسهكانتونوسینهكانت هه‌ست به‌توڕه‌یی ئه‌كه‌ین له‌و بارودۆخه هونه‌ریه‌ی ئێستا له‌ئارادایه كه خه‌ڵكی تازه‌ی تیادا ده‌ركه‌وتووه ئایا ئه‌م هه‌سته له‌چییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئایا توڕه‌بوونه‌كه‌ی تۆ په‌یوه‌ندی به فه‌وزایه‌وه هه‌یه كه هه‌ندێ كه‌س وا ناوی ئه‌نێن؟ خالقی: خۆی له وڵات‌دا هۆكارێك هه‌یه كه‌بڵێین ئه‌و ئاوازه ئاوازێكی هاورده‌یه‌و باش نییه یاخود باوه، یه‌عنی وڵاتی ئێمه له‌باری كه‌لتوریه‌وه ته‌واو نییه‌و به‌كه‌لتورو ره‌سه‌نایه‌تی خۆمان نه‌گه‌یشتوین، بۆیه گه‌نجیش حه‌ز ئه‌كات گوێی له‌موزیكی عهرهبیو فارسی‌و توركی بێت، كه حه‌زی له‌وه كرد حهزئهكات به‌زمانی خۆی بیڵێت، كه هێناشی هیچ رێگریهكیش نییه له‌به‌رده‌میدا، به‌رهه‌می رهسهنیشمان ئه‌وه‌نده نییه كه‌بتوانێ ئه‌و هه‌موو راگه‌یاندنه دایپۆشێت، هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ش بیانوو نییه بۆ ئه‌وه‌ی شتی خراپ بڵاوبێته‌وه، بۆیه شته‌كانی ئێستا هه‌مووی ماددی‌و تیجارییه، ئه‌وه‌ش كێشه‌یه‌كی دروست كردووه هه‌ر كۆمپانیا‌و سه‌رمایه‌دارێك به‌ئاره‌زووی خۆی پاره دهداتو سپۆنسه‌ر دهكاتو لهتهلهفزیۆنهكانیش بڵاوی ده‌كاته‌وه، واته ئه‌و سه‌رمایه‌داره حه‌ز له‌چی بكات ئه‌و تهلهفزیۆنهش ئه‌وه بڵاو ئه‌كاته‌وه، ده‌بێت كورد ئه‌وه‌نده میوزیكی هه‌بێت پێویستی نه‌بێت هونه‌رمه‌ند ئاواز هاورده بكات، وه‌كو خواردن وایه كه تۆ خواردنت نه‌بوو ناچاریت له‌ده‌ره‌وه بێنێت، ئه‌مه‌ش شتێكی وایه ئه‌گه‌ر به‌سه‌ر موزیكا گه‌یشتیت ئه‌و كاته موزیكت كه‌م نابێت، كه كه‌م نه‌بوو پێویستت به‌ده‌ره‌وه نییه. |
||
Qadirzada.com © 2009. All rights reserved
|
||